سوپای سووریا: ئەمریکا پلانی هەیە چەکدارانی داعش لە موسڵەوە بگوازێتەوە سووریا

سوپای سووریا: ئەمریکا پلانی هەیە چەکدارانی داعش لە موسڵەوە بگوازێتەوە سووریا

فەرماندەیی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا بەوە تۆمەتباردەکات، "کە پلانی هەیە رێگە بە چەکدارانی داعش بدات لە شاری موسڵەوە بەرەو سنووری سووریا بپەڕنەوە".

لە بەیاننامەیەکدا فەرماندەیی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا، روونیکردەوە، "پلانەکە بریتییە لەوەی رێگەی ئارامیان بەرەو نێو سووریا بۆ بکرێتەوە و رێگە بە تووندڕەوەکان بدرێت بوونیان لە رۆژهەڵاتی سووریا بەهێز بکەن".

فەرماندەیی گشتی سوپا هۆشداریی دەدات و جەختلەوە دەکاتەوە "هەر هەوڵێک بۆ پەڕینەوە لە سنووری سووریا، دەستدرێژی کردنە بۆ سەر سەروەری کۆماری عەرەبی سووریا، هەریەکێک هەوڵی لەم شێوەبدات، تیرۆریستە و بە هەموو هێزو شێوەیەکی گەنجاو مامەڵەی لەگەڵ دەکەن".

کاژێر 06:00 -ی سەرلەبەیانی دووشەممە 17-10-2016 ئۆپەراسیۆنی هێزی پێشمەرگە لە خازر لە رۆژهەڵاتی موسڵ، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق لە میحوەری گوێڕ و گەیارە لە باشووری موسڵ دەستیپێکرد، وەک قۆناخی یەکەمی پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ.
Rudaw-
Top