لایه‌نگرانی سه‌در له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌به‌غدا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا
ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌به‌غدا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو داوایان كرد هێزی ئه‌و وڵاته له خاكی عیراق بچێته ده‌ره‌وه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه، ژماره‌یان نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س بووه‌و وتافیان دژی توركیا وتوه‌ته‌وه‌و یه‌كێك له دروشمه‌كانیان بۆ سوپای عیراق ئه‌وه‌بووه، "جیاوازی له‌نێوان داعش‌و سوپای توركیا نه‌كرێت".
ئه‌حمه‌د خه‌فاجی یه‌كێك له رێكخه‌ره‌كانی خۆپیشاندانه‌كه به خه‌ندان-ی راگه‌یاند"ژماره‌مان نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س بوو، داوامان كرد سوپای توركیا له خاكی عیراق بچێته ده‌ره‌وه".
خه‌فاجی ئه‌وه‌ی خسته‌روو، هیچ كهسو لایه‌نێك به ده‌م داواكانی ئه‌وانه‌وه نه‌چووه هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك له خۆپشانده‌ران چوونه‌ته‌سه‌ر دیواری باڵیۆزخانهكهو وتافیان دژی توركیا وتوه‌ته‌وه، دواتر له‌سه‌ر داوای سوپای عیراق كۆتاییان به خۆپیشاندانه‌كه هێناوه.
هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌میحوه‌ری باشیك-ی سنوری نه‌ینه‌وا جێگیركراون‌و له‌چه‌ند مانگی رابردوودا، راهێنانی سه‌ربازییان به‌چه‌كدارانی سونه كردووه‌و ده‌یانویست له‌شه‌ڕی موسڵ به‌شداری بكه‌ن، له‌كاتێكدا به‌غدا به‌توندی دژی ئه‌و هه‌وڵه وه‌ستایه‌وه.
ئه‌مڕۆش سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵدا كرد‌و ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئیشی توركیا له موسڵ نیه وه‌ڵامیان وه‌رگرت، ئه‌ردۆغانیش به‌ڵێننامه‌یه‌كی ساڵی 1920ی خستهبهرباسو ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه، كه‌ركوك، موسڵ‌و حه‌له‌ب به‌شێكن له‌توركیا.
بینالی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاكه‌په‌دا وتی"ئێستا ئه‌و هێزه میلیشیایه‌ی كه له‌باشیك پهروهردهمانكرد كه(موجاهیدانی نه‌ینه‌وان) له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه پێكه‌وه له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه به‌شداری له شه‌ڕی موسڵدا دهكهنو له‌هه‌مانكاتدا هێزه ئاسمانییه‌كانمان له‌ناو هێزی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی بهشداریكردوهو ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئیشی توركیا له موسڵ نییه، وه‌ڵامیان وه‌رگرتووه".
ئه‌مڕۆ له‌دووه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵدا، سوپا‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق توانییان چه‌ند گوندێكی دیكه كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه.
هێزه‌كانی سوپای عیراق ئه‌مڕۆ له‌دوو میحوه‌ره‌وه هێرشیان ده‌ستپێكرده‌وه، میحوه‌ری یه‌كه‌م كه فیرقه‌ی نۆی سوپای لێیه له گوێڕه‌وه به ئاڕاسته‌ی ناحیه‌ی نه‌مرود له باشوری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، میحوه‌ری دووه‌م له باشوره‌وه كه هێزی پۆلیسی فیدراڵی لێیه به ئاڕاسته‌ی گوندی تلول ناسرو كارگه‌ی گۆگردی مشراق له سنوری ناحیه‌ی گه‌یاره له باشوری موسڵ.
هه‌رله‌باره‌ی به‌شداریكردنی سوپای توركیا له‌ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ كه عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ئه‌نقه‌ره له‌میانی وتارێكدا رایگه‌یاند"ئه‌گه‌ر میساقی میللی باش تێبگه‌ین ئه‌وكات به‌رپرسیارێتی توركیا له سوریا‌و عیراق تێده‌گه‌ین، به‌رپرسیارێتی مێژووییمان له‌به‌رامبه‌ر موسڵ هه‌یه‌و خه‌باتی دیبلۆماسی به‌رده‌وام دهبنو ئاماده‌كارییمان له سه‌ر زه‌وی به‌رده‌وام ده‌بن".
میساقی میللی(به‌ڵێننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی) كه وه‌كو به‌رنامه‌ی سیاسی شه‌ڕی رزگاریخوازی توركیایه له‌شه‌ش خاڵ پێكدێت‌و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئیمپراتۆری عوسمانیه‌وه له 28ی كانونی دووه‌می ساڵی 1920 په‌سه‌ند كراوه‌و له 17ی شوباتی هه‌مان ساڵ بو رای گشتی راگه‌ێندرا كه بووه رێككه‌وتنی ئاشتی دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا.
پێشتر ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه له‌لایه‌ن مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك-یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری توركیا-وه له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیی كۆمیته‌ی په‌رله‌مانی بۆ كاروباری مافی به‌رگری ره‌وا بهرقهراركراو تێیدا سنوری كۆماری توركیا دیاریكردوه، به‌پێی به‌ڵێننامه‌كه كه‌ركوك، موسڵ‌و حه‌له‌ب ده‌كه‌ونه ناو سنوری كۆماری توركیا.
"له‌بری ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق فشه فش به‌سه‌ر ئێمه‌دا بكات، با بڕوا خۆی سه‌رقاڵی داعش‌و په‌كه‌كه بكات. خه‌ڵكی موسڵ سیستمی ولایه‌تی قبوڵ كردووه"ئه‌ردۆغان وای وت.
Xandan-
