كازم ساهیر پاره‌ بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ كۆ ده‌كاته‌وه‌

 كازم ساهیر پاره‌ بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ كۆ ده‌كاته‌وه‌
كازم ساهیر، هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی، چه‌ند ئاهه‌نگێك كۆنسێرتێك ئه‌نجام ده‌دات و داهاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ سوپای عێراق بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، ده‌كات.


وا بڕیاره‌ كازم ساهیر، هونه‌رمه‌ندی عێراقی، چه‌ند كۆنسێرتێك له‌ شاری تۆرنتۆی كه‌نه‌دا به‌ بڕی 500 هه‌زار دۆلار ئه‌نجام بدا، گشت داهاته‌كه‌ی بۆ سوپای عێراقی بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ بێت.


شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ له‌ ده‌ست ڕێكخراوی تیرۆیستی داعش، دوێنێ دووشه‌ممه‌ 17/10/2017 ده‌ستی پێكرد و تا ئازادكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ، به‌رده‌وام ده‌بێت.












Top