تەقینەوەیەک لە ناوه‌ڕاستی بەغدا ڕویدا
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە خەندانی ڕاگەیاند "تەقینەوەکە کاتژمێر ٩ و ٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی ڕویداوە و تا ئیستا دوو کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه و هەشتی تریش بریندار بوون".
دوێنێش کەسێكی خۆکوژ لە مەراسیمیکی ماتەمگێڕانی یادی شەهیدکردنی ئیمام حسین لە ناوچەی جادریەی شاری بەغدا خۆی تەقاندەوە، به‌هۆیه‌وه نۆ كه‌س كوژران و 11 ی دیكه‌ش برینداربوون، رۆژی پێشتریش له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا له‌به‌غدا زیاتر له ٤٨ کەس کوژراون و ٣٣ تریش بریندار بوون، دواتر رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
ئەو رێكخراوه له‌مساڵدا هێرشه خۆكوژییه‌كانی له‌عیراق زیادكردووه‌و به‌رپرسیارێتی سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه كه له‌عیراق روویانداوه له‌ناویاندا چه‌ند هێرشێك بۆ سه‌ر شیعه‌كان له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی عاشورا بوون.
خەندان
