په‌رله‌مانتارێك: ئه‌م پیاوه پلانی دووه‌می ئه‌ردۆغان جێبه‌جێ ده‌كات
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاند، هێزه‌كه‌ی ئه‌سیل نوجێفی، خزاونه‌ته ناو فرقه‌ی شه‌ش و نۆی عێراق به فه‌رمانی حكوومه‌ت و به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن، هاوكات داواش له حكوومه‌ت ده‌كات، رێگه به به‌شداریكردنی هێزه‌كانی ئه‌سیل نوجێفی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه نه‌دات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت: "لێكۆڵینه‌وه‌یان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌سیل نوجێفی په‌یوه‌ندی به كه‌وتنی مووسڵه‌وه هه‌بووه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، به‌رده‌وام له راگه‌یاندنه‌كان باس له به‌شداریكردنی سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ و له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراقیش، به توندی ئه‌و داوایه ره‌تده‌كرێته‌وه.
له به‌رامبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌شداریكردنی سوپای توركیا، ئه‌ردۆغان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وان پلانی (ب)، وه‌كو پلانی دووه‌م، جێبه‌جێده‌كه‌ن.
K24-
