داعش و هێزه عیراقییه‌كان پێنج هه‌زار خانووى "دیاله"ـیان ڕووخاندووه
عومه‌ر حومێری، پارێزگارى پێشووى دیاله و سه‌ركرده له ئیئتیلافی "دیاله پێناسه‌مانه" له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌ڵێت :" له دواى هاتنى داعشه‌وه تا ئێستا، له ئه‌نجامى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان و شه‌ڕى نێوان هێزه عێراقییه‌كان و داعش زیاتر له پێنج هه‌زار خانوو له پارێزگاى دیاله ڕووخێنراون".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه داواى له حكوومه‌تى فیدڕاڵ ده‌كات، قه‌ره‌بووى خێزانه زیانلێكه‌وتووه‌كان بكاته‌وه و ڕێگاش خۆش بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.
داعش دواى داگیركردنى شارى موسڵ، به‌شێك له ناوچه‌كانى دیاله‌شی كۆنترۆَل كرد، له‌وانه‌ش هه‌ردوو شاره‌دێی كوردستانى سه‌عدییه و گوڵاڵه، له دواى ڕزگاركردنیان له لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان، به‌شێك له خێزانه ئاواره‌كانى هه‌ردوو شاره‌دێكه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر خانووه‌كانیان، به‌ڵام به‌شێكى زۆر له خانووه‌كانى هه‌ردوو شاره‌دێكه ڕووخاون.
باس‌نیوز
