له موسڵ سه‌ركرده‌یه‌كى رێكخراوى تیرۆریستیى داعش و سێ تیرۆریستى دیكه كوژران
به گوته‌ى سه‌رچاوه‌كان، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى داعش ناوى ئه‌بو داود ئه‌لمیسرى بووه كه به ڕه‌گه‌ز میسرى بووه و به‌رپرسی هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردن له ناو شارى موسڵ به تایبه‌تیش ده‌ستگیركردنى گه‌نجان بووه .
هه‌ر له ناو شارى موسڵ و له به‌شى چه‌پى شاره‌كه له گه‌ڕه‌كى ته‌حریر و ناوچه‌ى شه‌لالات له گه‌ڕه‌كى قاهیره، ئه‌و كه‌تیبه‌یه هێرشێكى كرده سه‌ر تیرۆریستانى داعش و سێ تیرۆریستیان كوشت . له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه به پێى زانیارییه‌كان، تیرۆریستانى داعش له ده‌وره‌ى شارى موسڵ به سوتاندنى هه‌زاران تایه، ئاگرێكى گه‌وره‌یان كردۆته‌وه له ترسى هێرشى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان و دوكه‌ڵى ئاگره‌كه ته‌واوى ئاسمانى ناوچه‌كه‌ى گرتۆته‌وه .
هاوكات ژماره‌یه‌كى زۆرى چه‌كدارانى تیرۆریستى داعش به ناو شارى موسڵ و به تایبه‌تیش له ده‌روازه‌ى رۆژئاواى شاره‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه و رێگه ناده‌ن چه‌كدارانى خۆیان و خه‌ڵك و هاووڵاتییان هه‌ڵبێن . هاوكات ده‌روازه و رێگه‌كانى دیكه‌ى شاره‌كه‌شیان داخستووه . هاوكات چه‌كدارانی تیرۆریستى شه‌قامه‌كانی لای چه‌پی شارى موسڵیان بۆمبڕێژ كردووه.
Kurdistan-
