به هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى له به‌غدا 31 كه‌س كوژران و 30 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون
ئهمڕٍۆ له شارى به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى گردبوونه‌وه‌یه‌كى شێعه مه‌زهه‌به‌كانى كرده ئامانج و ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون .
له‌وباره‌یه‌وه پۆلیس و سه‌رچاوه‌كانى فریاگوزارى له به‌غدا رایانگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه تیرۆریستێكى خۆكوژ كه پشتێنه‌یه‌كى بۆمبڕێژكراوى له خۆ به‌ستبوو، له ناو گردبوونه‌وه‌یه‌كى شێعه مه‌زهه‌به‌كان له یادى عاشورادا كه له ناو خێوه‌تێكدا بوون، خۆى ته‌قانده‌وه و به هۆیه‌وه به پێى ئاماره‌كان لانیكه‌م سیى و یه‌ك كه‌س كوژران و هه‌روه‌ها سیى كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون .
به پێى سه‌رچاوه‌كان ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كه له بازارێكى قه‌ره‌باڵغ له گه‌ڕه‌كى شه‌عبى باكوورى به‌غدا ڕوویداوه .
Kurdistan-
