جێگرى پارێزگارى نه‌ینه‌وا: ئه‌مڕۆ عه‌بادى كاتژمێری سفرى شه‌ڕى موسڵ ڕاده‌گه‌یه‌نێت
حه‌سه‌ن عه‌لاف، جێگرى پارێزگارى نه‌ینه‌وا، ڕاى گه‌یاند :" هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌ر سنوورى پارێزگاكه ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واو كردووه، بۆ ڕاگه‌یاندنى شه‌ڕى موسڵیش ته‌نها چه‌ند كاتژژمێرێك ماوه و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه هه‌یه".
له‌باره‌ى هێزه‌كانى توركیا له ناوچه‌ى باشیك له سنوورى پارێزگاكه، ئه‌و به‌رپرسه گوتى:" پێشوازى له به‌شداریكردنى هێزه‌كانى توركیا ده‌كه‌ین له‌و شه‌ڕه".
له‌باره‌ى دواخستنى شه‌ڕه‌كه‌وه، گوتى :" له ڕووى سیاسییه‌وه كێشه‌كه كۆتایی پێهاتووه، چونكه ناكۆكییه‌كه له نێو هاوپه‌یمانى نیشتمانیدا بوو كه ئایا حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى ده‌كات یان نایكات".
له گه‌ڵ پێشبینیكردنى بۆ ڕاگه‌یاندنى كاتژمێری سفر له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه، گوتى:" پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مڕۆ تا سبه‌ى كاتژمێری سفر ڕابگه‌یه‌نێت و دوو پلان دانراوه، خێرا و پاك و له كاتى دیاریكراوى خۆیدا، دووه‌میش شه‌ڕه‌كه پله به پله بێت و كاته‌كانى دیارى كرا‌و نه‌بێت".
ئاشكراشی كرد، كه چوونه ناو شارى موسڵه‌وه ته‌نها له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سوپای عێراق و دژه تیرۆره‌وه (فیرقه‌ى ئاڵتوونى) ده‌بێت، هه‌روه‌ها پۆلیسی ناوخۆیی و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، هێزه‌كانى دیكه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه ده‌مێننه‌وه.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه حه‌شدى شه‌عبى و حه‌شدى عه‌شایه‌رى و هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه، ڕێككه‌وتن له باره‌یانه‌وه كراوه كه له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شدار نه‌بن و ته‌نها پشتیوانى له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كێشه درووست نه‌بێت.
وه‌ك جێگرى پارێزگار ئاشكراى كرد، ئه‌و ده‌روازانه‌ى دانراوه بۆ هاووڵاتییه مه‌ده‌نییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له شاره‌كه هه‌ڵبێن، بریتین له ناوچه‌كانى شێخان و تهلكییف و ڕه‌بیعه كه نزیكن له هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى سوپای عێراق ئه‌و ناوچاناهیان كۆنترۆڵ كردووه، هیچ هێزێكى تائیفی له‌و ناوچانه‌دا نین.
باسنيوز
