ئه‌میرێكی داعش هه‌وڵده‌دات به جلی ژنان خۆی ده‌رباز بكات
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی عێراق بڵاوییانكرده‌وه، ئه‌بو عومه‌ر عه‌سافی، والی ئه‌منی شه‌رگات، له‌كاتی هه‌ڵاتنی ده‌ستگیركرا كه جلوبه‌رگی ژنانی له‌به‌ردا بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه، له كاتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شه‌رگات، ئه‌میرێكی داعش هه‌وڵیداوه له ریزی ئاواره‌كان خۆی رزگار بكات و جلی ژنانی له‌به‌ردا بووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ناسراوه‌ته‌وه و ده‌ستگیركراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردووه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی عه‌سافی، میمۆری كارتێكی پێبووه، كه زانیاری گرنگی له باره‌ی چه‌كدارانی داعش تێدایه، به‌تایبه‌تیش ناوی راسته‌قینه و نازناوی چه‌كداران، شوێنی نیشته‌جێبوونییان، له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه بۆ هاووڵاتییانی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی ده‌ریكردوون.
k24-
