شەش کەس وەک گوتەبێژی شەڕی رزگارکردنەوەی مووسڵ دیاری دەکرێن

    شەش کەس وەک گوتەبێژی شەڕی رزگارکردنەوەی مووسڵ دیاری دەکرێن




شەش کەس وەک گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ دیاری دەکرێن.



شانەی راگەیاندنی جەنگیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاندووە، کە تەنها ئەم شەش کەسە دەتوانن زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە و پێشڕویی هێزەکان، زانیاری بدەنە رۆژنامەنووسان.



ئەو شەش کەسەی رێگەپێدراون بە ناوی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ لێدوان بدەن:


- عەمید هەڵگورد حیکمەت، گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
- شانەی راگەیاندنی جەنگی.



- عەمید یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەکان.
- عەمید سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی.



- پەرلەمانتار ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی فەرمیی بە ناوی حەشدی شەعبی.
- سەباح نوعمان، گوتەبێژی دەزگای دژەتیرۆری عێراق.



سەرکردەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق باس لەوە دەکەن، کە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ نزیک بووەتەوە و هەموو هیزەکان دەستیان بە ئامادەکاری کردووە.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کرا.
Bas News-
Top