كارتی به‌هێزی توركیا بۆ به‌شداریكردنی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ له‌ده‌ست ئه‌م پیاوه‌یه
ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی سوپای وڵاته‌كه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ كرده‌وه و ئاماژه‌ی به به‌كارهێنانی پلانی دووه‌م كرد.
به گوێره‌ی بۆچوونی چاودێرانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، كارتی به‌هێزی توركیا، بۆ به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، به‌ده‌ستی خوڵوسی ئه‌كار، سوپاسالاری توركیادایه، كه ئێستا به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وتووه.
خوڵوسی ئه‌كار، بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی سوپاسالاره‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌درێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، سوپاسالاری توركیا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و كارته گوشاره بخاته به‌رده‌م به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆیان له باره‌ی به‌شداریكردنی سوپای توركیا له ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ بگۆڕن، كه پێشتر به‌رده‌وام جه‌ختییان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به‌شداری سوپای توركیا، پێویستی به ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی عێراقه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران عێراق، ئه‌مڕۆ له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كه‌ركووك رایگه‌یاند، پێویسته توركیا هێزه‌كه‌ی له‌ناو خاكی عێراق بكشێنێته‌وه و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئه‌و وڵاته قه‌بووڵ ناكه‌ن، هه‌روه‌ها گوتی: "بۆچی توركیا له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش هاوكاری نه‌كردین؟".
k24-
