سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق: شه‌ڕی مووسڵ بێ خوێن ڕشتن ده‌بێت و چاوه‌ڕێی سه‌عاتی سفرین
فه‌ریقی ڕوكن عوسمان غانمی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق، له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگدا، بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند: "چه‌ند سه‌عاتێك ماوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر گرووپی تیرۆیستی داعش و ڕزگاركردنی شاری مووسڵ، بۆیه داوا له دانیشتوانی ئه‌و شاره ده‌كه‌م، له‌و شوێنانه دوور بكه‌نه‌وه، كه داعشه‌كان لێی كۆده‌بنه‌وه و ئاگاداری ڕێنماییه‌كانی سوپای عێراقی بن".
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق، گوتیشی: "سه‌ركرده‌كانی سوپا گشت ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه و هیچ كه‌موكوڕییه‌كیان نییه، ئێستا ئاماده‌ن بۆ ڕزگاركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئازادكردنی دانیشتوانه‌كه‌ی، هه‌موو چاوه‌ڕێی سه‌عاتی سفرین، كه ئه‌ویش سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، بڕیارده‌دات".
غانمی، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه شه‌ڕی مووسڵ، شه‌ڕێكی بێ خوێن ڕشتن ده‌بێت و داواشی له دانیشتوانه‌كه‌ی كرد كه له كاتی هێرشه‌كه ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چن.
گرووپی تیرۆیستی داعش، له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا داگرت كه دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عێراقه.
باسنيوز
