ڕاوێژکارێکی فواد مەعسووم: گەشتکردن لە سەرۆک کۆمار سنووردار کرا

 ڕاوێژکارێکی فواد مەعسووم: گەشتکردن لە سەرۆک کۆمار سنووردار کرا
ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژە بەوە دەکات، گەیشتکردن لە سەرۆک کۆماری عێراق سنووردار کراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13\10\2016، د. عەبدوڵا عەلیاوەیی، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق، ڕایگەیاند: “فەرمانی گەڕانەوەی جێگرەکانی سەرۆک کۆماری عێراق دەرچوو و دەتوانن بۆ سەر کارەکانیان بگەڕێنەوە”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ئێستاوە سەرجەم پارەی نووسینگە و بودجەی نووسینگەکانیان وەک خۆی لێ دەکرێتەوە. گوتیشی: “هەندێک دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری عێراق و جێگرەکانی لەبابەتی گەشت کردن بۆ دەرەوەی وڵات، سنووردار کراوە، ئەوەش پەیوەندی بە بودجەی گشتیی عێراقەوە هەیە”.

پێشتر دادگای باڵای فیدرالیی عێراق، بریارێکی حکوومەتی عێراقی بۆ لادانی پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری عێراقی ڕەت کردەوە.













باسنیوز
Top