ئه‌ردۆغان: نیوه‌ی ئه‌و چه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ینێرێته سووریا ده‌كه‌وێته ده‌ست داعش
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیده‌كاته‌وه، نیوه‌ی ئه‌و چه‌كه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا ده‌نیێرێت، ده‌كه‌وێته ده‌ست چه‌كدارانی داعش و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌كه‌وێته ده‌ست هێزه‌كانی پارتی یه‌كێتی دیموكرات.
ئه‌ردۆغان له ئه‌نقه‌ره، له‌به‌رده‌م ئه‌و دادوه‌ر و داواكارییه گشتییانه‌ی تازه دامه‌زراون گوتی: "واشنتۆن هاوكاری سه‌ربازی ده‌داته رێكخراوێكی تیرۆریستی بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی گرووپێكی دیكه‌ی تیرۆریستی پێبكات".
هه‌روه‌ها گوتی: " نازانم هۆكاری شكستهێنانی 36 وڵات چییه كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌شه‌ڕدان و ناتوانن 10 هه‌زار چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه له‌ناوببه‌ن".
k24-
