سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو 5.34 ملیار دۆلار قه‌رز ده‌داته عێراق
سه‌رۆكی نێرده‌ی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو بۆ عیراق، كریستیان یۆسز رایگه‌یاند به‌رپرسانی عێراقی پێشكه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه بۆ ته‌واوكردنی یه‌كه‌مین پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتننامه‌كه.
گوتیشی هه‌ر كاتێ ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێشتر رێككه‌وتن له‌سه‌ر كراوه جێبه‌جێكرا، بۆردی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو له مانگی تشرینی دووه‌م یان كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ پێداچوونه به رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات.
به‌ڕیوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندیی عیراقی عه‌لی عه‌لاق، جێگری وه‌زیری دارایی فازیل نه‌جیب، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیران مودهیر ساڵح و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندیی عیراق و نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شداری گفتوگۆوه‌كانی له‌گه‌ڵ بوردی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ببوون.
تیمی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ستایشی هاوكارییه‌كانی به‌رپرسانی عیراقی ده‌كات و به گفتوگۆییه‌كی كراوه و به به‌رهه‌مدار وه‌سف ده‌كات.
عێراق له 27 كانوونی یه‌كه‌می 1945 بووه ئه‌ندامی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو و پشكه‌كه‌ی له‌و سندووقه ده‌گاته 2.32 ملیار دۆلار و ئه‌و قه‌رزه‌شی كه ده‌داته عیراق 230% پشكی ئه‌م وڵاته‌یه له سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو.
K24-
