حه‌شدی نیشتمانی ناوی خۆی ده‌گۆڕێت
ئه‌سیل نوجێفی، كه به به‌رپرسی یه‌كه‌می حه‌شدی نیشتمانی داده‌نرێت، ده‌شڵێت: "كاتی ئه‌نجامدانی كردارییه و پێویسته له‌سه‌ر حه‌شدی نیشتمانی، كه ئه‌مڕۆ ناوه‌كه‌ی ده‌بێته پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا، پارێزگاكه ئازاد بكه‌ن".
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ، گه‌یشتوونه‌ته قۆناخی كۆتایی.
هه‌روه‌ها برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئۆباما، له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ئانوساتدایه و پێویسته حكوومه‌تی عێراق، كۆنتڕۆڵی ته‌واوی ئه‌و هێزانه بكات، كه به‌شداری ئۆپهراسۆنهكه ده‌كه‌ن.
K24-
