ئه‌ردۆغان: پێویسته رێگه به‌چونی حه‌شدی شه‌عبی بۆ موسڵ نه‌درێت
ئه‌و وتانه‌ی ئه‌ردۆغان له‌چاپێكه‌وتنێكدا هات له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رۆتانای خه‌لیجی كه شه‌وی رابردوو په‌خشكرا.
ئه‌ردۆغان وتی "سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه به هیچ سه‌روه‌رییه‌كی تائیفی له‌موسڵ نه‌ده‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه ته‌نها پاككردنه‌وه‌یه‌تی له‌داعش".
وتیشی "ئه‌وه‌ی پێویسته له‌موسڵ بمێنێته‌وه، سوننه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان و كورده، پێویستناكات رێگه به حه‌شدی شه‌عبی بدرێت بچێته ناو موسڵه‌وه"، جه‌ختیكرده‌وه، به‌بێ هاوكاری توركیا‌و سعودیه‌و ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان ئه‌وه به‌دینایه‌ت.
موسڵ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عیراقه‌و گه‌وره‌ترین شاره كه ئێستا به‌ده‌ست داعشه‌وه بێت له‌سوریاو عیراق، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م شار بوو كه‌وته ده‌ست داعش له ناوه‌ڕاستی 2014 .
دوای ماوه‌یه‌ك له كۆنتڕۆكردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه، توركیا هێزێكی له كه‌مپی به‌عشیقه له نزیك موسڵ جێگیركردو تائێستا ئه‌و هێزه له‌و شوێنه‌دا ماونه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق له‌باره‌ی بوونی ئه‌و هێزه‌وه له‌و شوێنه.
حكومه‌تی عیراق له ئایاری رابردووه‌وه ئاماده‌كاریی سه‌ربازی ده‌ستپێكردووه له نزیك موسڵ له‌چوارچێوه‌ی پلانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی له‌ده‌ست داعش و چاوه‌ڕوانده‌كرێت پێش كۆتایی ئه‌مساڵ ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌ستپێبكات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌ئێستادا جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕی موسڵ به‌بێ به‌شداری ئه‌وان ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵام تائێستا به‌شداری ئه‌و وڵاته له‌شه‌ڕی چاوه‌ڕوانكراوی موسڵ یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
Hawler-
