نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریی ده‌دات له ئاواره‌بوونێكی زۆر گه‌وره له‌كاتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ
كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR) هۆشداریی ده‌دات له ئاواره‌بوونی خه‌ڵكێكی زۆر لهموسڵو خراپبوونی ره‌وشی ژیانیان، ده‌شڵێت پێشبینی ده‌كه‌ن ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ئاوارهبوونێك به‌دوای خۆیدا بهێنێت، كه له‌چه‌ندین ساڵی رابردوودا له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌وشێوه‌یه نه‌بیندرابێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، برونۆ گیدۆ، نوێنه‌ری كۆمسیۆنه‌كه له عیراق ده‌ڵێت"پێشبینی ده‌كه‌ین كه(به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ) ئاواره‌بوونێكی زۆر گه‌وره به‌دوای خۆیدا بهێنێت، كه له‌چه‌ندین ساڵی رابردوودا له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌وشێوه‌یه نه‌بیندرابێت".
برونۆ گیدۆ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو له‌ئێستادا سه‌رقاڵی دروستكردنی كه‌مپی تازه‌و شوێنی گونجاون بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان تاوه‌كو دڵنیابن له‌وه‌ی كه له‌زووترین كاتدا پێداویستی گونجاویان بۆ دابینده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ باشترین پلانیشدا، كه‌مپی پێویستیان له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ له‌خۆگرتنی هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی پێویستیان به شوێنی مانه‌وه‌یه‌و ده‌بێت بژارده‌ی دیكه ئاماده‌بكرێت.
له‌گه‌ڵ هاتنی رێكخراوی داعش بۆ عیراق‌و كۆنتڕۆڵكردنی موسڵ له‌مانگی 6ی 2014 لێشاوی ئاواره‌بوون له‌عیراق دهستیپێكردو تائێستا، له‌هه‌موو عیراقدا 3 ملیۆن و 380 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون، كه زۆریان چه‌ندجارێك شوێنی مانه‌وه‌یان گۆڕدراوه، له‌مانگی سێی ئه‌مساڵیشه‌وه 48 هه‌زار كه‌س ماڵه‌كانی خۆیان له موسڵ‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری جێهێشتووه و ئاواره‌بوون.
دوو كه‌مپی نوێ، له‌مانگه‌كانی تهمموز و ئابی ئه‌مساڵدا له ناوچه‌ی دیبه‌گه‌ی هه‌ولێر دروستكراون‌و كۆتاییان هات، له ئێستادا هه‌وڵ بۆ دروستكردنی كه‌مپێكی دیكه ده‌درێت و چاوه‌ڕوانی دابینكردنی رووبه‌ری زه‌وی ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره.
هۆشداریدان له‌باره‌ی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكێكی زۆر له‌موسڵ له‌كاتێكدایه هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵ كردنی موسڵ ده‌ستیپێكردووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای عیراق هێرشیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سه‌نته‌ری ناحیه‌ی گه‌یاره له باشوری موسڵ ده‌ستپێكردو تاكو ئێستا دوو گوندیان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌و گه‌مارۆی چه‌كدارانی داعش – یان له ناحیه‌كه داوه.
Xandan-
