توركیا: تا مووسڵ ئازاد دەكرێت ناكشێینەوە
نوعمان كورتوڵمووش جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا لە لێدوانێكدا راشیگەیاند، بۆ ئەوەی ھێزەكانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ نەكەن، توركیا بەشداری لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەكات.
ماوەیەكە گرژییەكانی نێوان توركیا و عێراق پەرەیان سەندووە بەھۆی بوونی ھێزەكانی توركیا لە نێو خاكی عێراق و حكوومەت و پەرلەمانی عێراق پێشتر بڕیاریان دا كە دەبێ ھێزەكانی توركیا بكشێنەوە و لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵدا بەشداری نەكەن. دوێنێش حەیدەر عەبادی و رەجەب تەیب ئەردۆغان لێدوانی توندیان دژ بە یەك دا.
K24
