بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو خستنه‌بازاڕی‌ دۆلاری‌ زیادكرد

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو خستنه‌بازاڕی‌ دۆلاری‌ زیادكرد
به‌راورد به‌دوێنێ‌، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق ئه‌مڕۆ رێژه‌ی‌ خستنه‌بازاڕی‌ دۆلاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو زیادكرد، به‌هه‌مان نرخی‌ پێشوو كه‌ 1182 دیناره‌ بۆ هه‌ر دۆلارێك.

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 152 ملیۆن‌و 653هه‌زار‌و 486 دۆلاری‌ فرۆشتووه‌، ئه‌وه‌ش به‌به‌راورد به‌دوێنێ‌ نزیكه‌ی‌ 3 ملیۆن دۆلار زیایكردووه‌، دووشه‌ممه‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ 149 ملیۆن‌و 509 هه‌زار‌و 399 دۆلاری‌ خسته‌بازاڕه‌وه‌.

پڕۆسه‌ی‌ فرۆشتنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ به‌شداری‌ 31 بانك‌و 14 كۆمپانیای‌ تایبه‌ت به‌حه‌واڵه‌كردنی‌ دراو ئه‌نجامدراوه‌و نرخی‌ هه‌ر دۆلارێكیش به‌ 1182 دیناری‌ عیراقی‌ دیاریكراوه‌.

رۆژانه‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق بڕی‌ ئه‌و دۆلاره‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی‌ زیادكردن ده‌یفرۆشێته‌ بانكه‌كانی‌ عیراق، له‌گه‌ڵ خشته‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ناوی‌ ئه‌و بانكانه‌.
Xandan-
Top