حكوومه‌تى عێراق وه‌ڵامى ئه‌ردۆگان ده‌داته‌وه
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژى ڕاگه‌یاندنى نووسینگه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ڕاى گه‌یاند :" لێدوانى به‌شێك له به‌رپرسانى حكوومه‌تى توركی به‌م دواییانه نا به‌رپرسانه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو گه‌لى دراوسێ له‌به‌ر چاو ناگرن، ته‌ماشاى ئه‌و مه‌ترسییانه‌ى تیرۆر و پێویستى هاریكارى یه‌كتر ناكه‌ن بۆ له‌ناوبردنى تیرۆرستان كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و لێدوانانه‌ى له‌لایه‌ن به‌شێك له به‌رپرسانى توركییه‌وه ده‌درێن، ده‌چنه چوارچێوه‌ى ده‌ست تێوهردانێكى ناڕه‌وا له كاروبارى ناوخۆیی عێراق، كه ئه‌وه‌ش جێگه‌ى قبووڵ كردن نییه و گومان له نیازى توركیا ده‌خاته‌ڕوو له هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر عێراق و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌تایبه‌ت له‌باره‌ى جه‌نگى دژ به تیرۆر.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و جۆره لێدوانانه، ڕه‌نگه ببنه هۆى ئه‌وه‌ى قه‌یران درووست بكات و ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى هیچ لایهنێكیاندا نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ش به‌رده‌وام بن، كاریگه‌رى خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
دواجار ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد، كه حكوومه‌تى عێراق واى ده‌بینێت كه گفتوگۆكردنى ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ توركیا سوودی نییه، بۆیه ڕوو ده‌كاته كۆمه‌ڵى نێوده‌ڵه‌تى و داواى دانیشتنێكى به په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات بۆ بینینی داوایه‌كی عێراق به كشانه‌وه‌ى هێزى توركیا له سنوورى خاكى عێراق و ڕاگرتنى ده‌ستێوه‌ردانى توركیا له كاروبارى ناوخۆ.
ئه‌مڕۆ سێشهمه 11ى 10ى 2016 رەجەب تەییب ئەردۆغان رایگەیاند، کە سوپای وڵاتەکەی بۆ مانەوە لە عێراق چاوەڕێی رەزامەندیی هیچ کەس و لایەنێک ناکات و بەشداریی شەڕی رزگارکردنەوەی مووسڵیش دەکات بێ ئەوەی مۆڵەت لە کەس وەربگرێت، ”با هەموو بزانن ئێمە لە عێراق ناکشێینەوە“، هه‌روه‌ها گوتیشی :" ده‌بێت حه‌یده‌ر عه‌بادى سنوورى خۆى بزانێت".
هێزێکی تورکیا، هەروەک ئەسیل نوجەیفی، فەرماندەی میلیشیای حەشدی نیشتیمانی رایگەیاندووە، بۆ مەشقکردن بە میلیشیاکە و بەپێی رێککەوتنی حکوومەتی عێراق و تورکیا لە نەینەوا جێگیر بوون، وەک ئامادەکاری بۆ رزگار کردنەوەی شاری مووسڵ و سەرکردە و حزبە شیعەکانی عێراقیش داوای کشانەوەی دەکەن.
باسنيوز
