نوورى مالیكی بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ جێگرى فوئاد مه‌عسووم به گرنگ ده‌زانێت
ئه‌مڕۆدووشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2016 دادگاى باڵای عێراق بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی رەت کردەوە. بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، هەرسێ کەسایەتیی ئەیاد عەللاوی، ئوسامە نوجەیفی و نوری مالیکی لە پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار لادران و هەرسێ پۆستەکە، کە جێگری یەکەم، دووەم و سێیەمی فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆمار بوون، هەڵوەشێندرایەوە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نووسیگه‌كه‌یدا، نوورى مالیكی، سه‌رۆكى ئیئتلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، ڕاى گه‌یاند :" بڕیاره‌كه‌ى دادگا جێگه‌ى ڕێزگرتنه، ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانیش كارێكى پێویسته".
هاوكات لە بەیاننامەیەکدا، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت، کە گەڕاندنەوەی نوری مالیکی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، بە یەکێک لە هۆکارەکانی گەڕانەوەی گەندەڵی دادەنێت.
سه‌در بە پێویستیشی دەزانێت، كه خۆپیشاندانێکی گشتیی ”نە سەدری و نە مەدەنی“ لە بەردەم دادگای (ساعە) دوای مەراسیمەکانی عاشورای شیعەکان، بۆ گەیاندنی دەنگی چاکسازی بە پشتگیریکەرانی گەندەڵی.
به‌ڵام نوورى مالیكی، كه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى له دواى ڕاگه‌یه‌ندراوى موقته‌دا سه‌در بلاو بووه‌وه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه و گوتى :" ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ندێك چه‌ته بۆ جووڵاندنى دادگا و ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكار به پێی بیركردنه‌وه‌ى چه‌وتی ده‌ریان ده‌كات".
باس‌نیوز
