کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق کەم دەکرێنەوە
سەلیم شەوقی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە کە پرۆژە یاسای کەم کردنەوەی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان، هەموارکردنەوەی دەستووری عێراقیش لە خۆدەگرێت.
سەلیم شەوقی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە خەریکی داڕشتنی پرۆژەیاسایەکی دیکەشن بۆ خانەنشینی لە کەرتی تایبەت.
پەرلەمانی عێراق لە 328 کورسی پێکهاتووە، کە هەشت کورسی بۆ کۆتای مەسیحی، سابیئەی مەندائی، کوردی ئێزدی و کوردی شەبەک دیاری کراوە.
ژمارەی پەرلەمانتارانی پارێزگاکان بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووان دیاری کراوە:
- بەغدا، 69 کورسی + دوو کورسیی کۆتای مەسیحی و سابیئەی مەندائی.
-نەینەوا، 31 کورسی + سێ کورسیی کۆتای مەسیحی، کوردانی ئێزدی و کوردانی شەبەک.
-بەسرە، 25 کورسی.
- زی قار، 19 کورسی.
- بابل، 18 کورسی.
- ئەنبار، 15 کورسی.
- دیالە، 14 کورسی.
- سەڵاحەدین، 13 کورسی.
- نەجەف، 12 کورسی.
- واست، 12 کورسی.
- کەربەلا، 11 کورسی.
- قادسییە، 11 کورسی.
- میسان، 10 کورسی.
- موسەننا، حەوت کورسی.
ژمارەی کورسییەکانی پارێزگاکانی کوردستانی باشوور لە پەرلەمانی عێراق:
- هەولێر، 15 کورسی + کورسییەکی کۆتای مەسیحییەکان.
- کەرکووک، 12 کورسی + کورسییەکی کۆتای مەسیحییەکان.
- سلێمانی، 18 کورسی.
- دهۆک، 10 کورسی + کورسییەکی کۆتای مەسیحییەکان.
باسنيوز
