عه‌بادى: سوپای توركیا به‌شدارى شه‌ڕى موسڵ ناكات و ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ توركیا

 عه‌بادى: سوپای توركیا به‌شدارى شه‌ڕى موسڵ ناكات و ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ توركیا
عه‌بادى له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاى گه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگا ناده‌ن سوپای توركیا به‌شدارى شه‌ڕى ڕزگاركردنى موسڵ بكات، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، شه‌ڕى موسڵ له‌ واده‌ى دیاری كراودا، ده‌ست پێ ده‌كات.

حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ شارى كه‌ربه‌لا، ڕای گه‌یاند :" ڕێگه‌ ناده‌ین هێزه‌كانى توركیا به‌شدارى شه‌ڕى ڕزگاركردنى موسڵ بكه‌ن، به‌ڵكوو ڕێگه‌یان بۆ خۆش ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو خاكى خۆیان".

عه‌بادى له‌ لێدوانه‌كه‌یدا داواى له‌ توركیا كرد، له‌كاتى شه‌ڕى موسڵ هێزه‌كانى له‌ نزیك باشیك جووڵه‌ پێ نه‌كات، گوتیشی :" مه‌ترسى له‌ بوونى پیلانێك هه‌یه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تى سوپای توركیا بۆ درووستكردنى ئاژاوه‌ى ناوخۆیی له‌ عێراق".

ڕوونیشی كرده‌وه‌، كه‌ ڕۆڵى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ڕاوێژ و پشتیوانى لۆجستى و مه‌شقكردن به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كاندا، كورت ده‌بێته‌وه‌، گوتیشی :" ته‌نها هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌شدارى شه‌ڕى ڕزگاركردنى ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ن".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ ده‌ست پێكردنى ئه‌و شه‌ڕه‌، له‌ واده‌ى دیارى كراوى خۆیدا ده‌بێت، به‌ بێ ئه‌وه‌ى واده‌كه‌ ئاشكرا بكات.

ناوه‌یه‌كه‌ به‌هۆى بوونى هێزێكى توركى له‌ نزیك باشیك له‌ سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، ئاڵۆزى له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماتییه‌كانى نێوان توركیا و عێراقدا، درووست بووه‌.




باسنيوز
Top