مووسڵ.. گەورەترین کارگەی بۆمبی داعش تەقێندرایەوە

 مووسڵ.. گەورەترین کارگەی بۆمبی داعش تەقێندرایەوە
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش گەورەترین کارگەی دروستکردنی بۆمب لە مووسڵ دەتەقێننەوە.

بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2016، فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانێکی خەستی کارگەی دروستکردنی بۆمبیان لە بەری چەپی شاری مووسڵ بۆردومان کردووە و دووکەڵێکی گەورە ئاسمانی ناوچەکەی گرتووەتەوە.

لەو کارگەیە، چەکدارانی داعش بۆمبیان دروست دەکرد و ئۆتۆمبێلیان بۆمبڕێژ دەکرد و تەقاندنەوەشی بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان چەکداری رێکخراوەکە.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.










باسنيوز
Top