چاوشئۆغلو: هێزه خۆجێیه‌كانی مه‌شق پێكراو له باشیك به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌بن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوشئۆغلو رایگه‌یاند پێویسته ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له لایه‌ن هێزه خۆجێیه‌كان به‌ڕیوه بچێت.
چاوشئۆغلو سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ و بوونی هێزه‌كانی توركیا له باشیك، كه له میدیای توركیا به قه‌یرانی باشیك ناونراوه رایگه‌یاند ئه‌نقه‌ره ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر جۆره یارمه‌تییه‌ك بۆ شه‌ڕی دژی داعش له موسل و پێوێسته ئه‌و هێزه خۆجێیانه‌ی له باشیك مه‌شق و راهێنانمان پێكردوون به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ببن.
وتیشی سه‌ركه‌وتنی هێزه خۆجێیه‌كان له جه‌رابلوس گرنگه و ده‌مانه‌وێت هه‌مان شت له موسڵ دووباره بكه‌ینه‌وه.
لێدوانی چاوشئۆغلو له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوتا ئیسپانییه‌كه‌ی خۆزێ مانۆئیل گارسیا هات.
Payamner-
