شه‌ڕ له نێوان خه‌ڵكی حه‌ویجه و چه‌كدارانی داعش روویدا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای كه‌ركوك ئاشكرای كرد، رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له نێوان خه‌ڵكی حه‌ویجه و چه‌كدارانی داعش له ناوه‌ڕاستی حه‌ویجه روویداوه، به‌هۆیه‌وه تاكو ئێستا دوو چه‌كداری داعش كوژراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو رووبه‌رووی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه و له ناوه‌ڕاستی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه شه‌ڕی چه‌كداری رووی داوه، وتیشی، چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان توانیان له بازگه‌یه‌كی پشكنین دوو چه‌كداری داعش بكوژن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌و چه‌كداره نه‌ناسراوانه دوای هێرشه‌كه‌یان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون، وتیشی، خه‌ڵكی حه‌ویجه وروژانێكی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری گرتۆته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێكخراوی داعش نزیكه‌ی سێ هه‌زار هاوڵاتی رفاندووه.
Payamner-
