عێراق كه‌سێكی به‌ره‌گه‌ز سعودی له سێداره دا
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌تۆمه‌تی تیرۆر سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر به‌ندكراوێكی به‌ره‌گه‌ز سعودی به‌ناوی " به‌در عوفان شه‌مه‌ری" له به‌ندیخانه‌ی ناسریه له باشوری عێراق جێبه‌جێكرد.
رۆژنامه‌ی "ریاز" بڵاوی كرده‌وه كه سه‌لمان عۆفان برای له‌سێداره دراوه‌كه رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌ر له دوو هه‌فته براكه‌یان له سێداره داوه و دوای یه‌ك هه‌فته له جێبه‌جێكردنی له‌سێداره‌دانه‌كه پێیان راگه‌یاندون.
سه‌لمان عۆفان وتیشی، كونسوڵی سعودیه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له به‌غدا، پێیان راگه‌یاندون كه به‌در عۆفان له به‌ندیخانه‌ی ناسریه له باشوری به‌غدا له‌سێداره دراوه.
برای له سێداره‌دراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌در عۆفان چه‌ند تاوانێكی خرابووه پاڵ و له ساڵی 2003 له عێراق ده‌ستگیر كراوه، وتیشی، ماوه‌ی پێنج ساڵه به‌هۆی رێگریكردنی ئیداره‌ی به‌ندیخانه‌ی ناسریه و وه‌زاره‌تی دادی عێراق هیچ له به‌ندییه‌كانی سعودی نه‌یان توانیوه په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاریانه‌وه بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی دادی عێراق له ماوه‌ی ساڵی 2016 سێ كه‌سی به‌ره‌گه‌ز سعودی له سێداره داوه، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له "عه‌بدوڵا عه‌زام قه‌حتانی" و "عه‌بدوڵا سیدات" و "به‌در عۆفان شه‌ممه‌ری" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوو له به‌ندكراوانی سعودی هه‌ریه‌ك له "ناسر دۆسه‌ری" و "عه‌لی محه‌ممه‌د حه‌بابی" له‌ناو به‌ندیخانه گیانیان له ده‌ستدا.
Payamner-
