هاوکاری خەڵک وادەکات مووسڵ خێراتر ئازادبکرێتەوە
نایف شەمری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ راگەیاند: هاوکاری خەڵکی شاری مووسڵ بۆ دەزگا ئەمنییەکان وادەکات پرۆسەی ئازادکردنەوەی شارەکە خێراتر بێت، گوتی: "بەم نزیکانە مووسڵ ئازاد دەکرێتەوە و خەڵکی شارەکە ڕزگاریان دەبێت بۆیە گرنگە سەرجەم هێزە عێراقییەکان هاوکارو هەماهەنگی بکەن لەگەڵ خەڵکی شارەکە بۆ ئەوەی هاوولاتیانی سڤیل نەبنە قوربانی هێرشەکان".
ئاماژەی بەوەشدا: دەسەڵاتی دا بەرەو کۆتایی دەڕوات.
باسنيوز
