پەرلەمانی عێراق بڕیارێک لە بەرژەوەندیی قوتابییە دەرنەچووەکان دەردەکات
نووسینگەی سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە لە دانیشتنی رۆژی پێنجشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2016، پەرلەمانی عێراق لیژنەی خوێندنی باڵای راسپاردووە بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، پرۆژەیەک بۆ ئەنجامدانی خولی سێیەمی تاقیکردنەوەی قوتابییان ئامادە بکات.
نووسینگەی سەلیم جبوری هەروەها رایگەیاندووە، کە راسپاردنی لیژنەی خوێندنی باڵا دوای بڕیارێکی پەرلەمان هات، کە تێیدا ئەنجامدانی خولی سێیەمی تاقیکردنەوەکانی پەسەند کرد.
بڕیارەکەی پەرلەمان قوتابییانی هەموو پارێزگاکانی عێراق بە پارێزگای کەرکووک لە کوردستانی باشوورەوەش دەگرێتەوە، بەڵام قوتابییانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
باسنيوز
