ئەگەری سەندنەوەی متمانە لە ئیبراهیم جەعفەری هەیە

 ئەگەری سەندنەوەی متمانە لە ئیبراهیم جەعفەری هەیە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە لێپرسینەوە لە ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق دەکرێت و ئەگەری سەندنەوەی متمانە هەیە.

رێناس جانۆ، ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەممە (6\10\2016) لەنێو دوو پرسیار ئاراستەی ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق دەکرێت کە هیچ پەیوەندی بە لێپرسینەوە نییە، یەکێک لە پرسیارەکان ئەوەیە کە هەندێک لە باڵیۆزەکانی عێراق، خاوەنی دوو بڕوانامەن کە ئەمەش لە یاسایی دیپلۆماسیی عێراق ناکرێت، پرسیاری دووەم ئەوەیە کە ئەو هەموو کۆچەی لەعێراق دەکرێت، بۆچی؟ کێ لێی بەرپرسە؟”.

جانۆ جەختی لەوە کردەوە کە هەردوو پرسیارەکە پەیوەندییان بە جەعفەرییەوە نییە و گوتی: “ئاراستەکردنی ئەو دوو پرسیارە زارەکییە، ئەگەر وەڵامەکەی بڕواهێنەر نەبوو، دەکرێت پرسیاری تەحریری لێبکرێت، دواتر لێپرسینەوە، لە حاڵێکدا ئەگەر وەڵامەکەی برواپێهێنەر نەبوو".

هاوکات سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە پەرلەمان مافی خۆیەتی لێپرسینەوە لە وەزیرەکان بکات، بەڵام: “ناتوانێت لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا وەزیرە بنەڕەتییەکانی وەک بەرگری، دارایی و دەرەوە لە پۆستەکانیان لابدات”.











باسنیوز
Top