توركیا: كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نییه ڕه‌خنه له بوونى هێزى توركیا له نزیك موسڵ بگرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه، عێراق و توركیا بانگهێشتى باڵیۆزه‌كانیان كرد له‌سه‌ر بوونى هێزێكى توركى له نزیك موسڵ كه ماوه‌ى زیاتر له یه‌ك ساڵه له نزیك به‌عشیقه جێگیر كراون و توركیا ده‌ڵێت كه بۆ ئه‌ركێكى نێوده‌وڵه‌تییه به مه‌به‌ستى مه‌شقكردن و هاوكاریكردنى هێزه عێراقییه‌كانه دژ به داعش.
گوته‌بێژێك به ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ڕاى گه‌یاند :" وه‌زاره‌ت بانگهێشتى باڵیۆزى توركیای له به‌غدا كردووه به مه‌به‌ستى ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر لێدوانه‌كانى ئه‌نقه‌ره له باره‌ى مانه‌وه‌ى هێزێكى توركی له سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا كه ته‌نها 30 كیلۆمه‌تر له موسڵ دووره.
پێشتریش ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بڕیاری دا كه بوونى هێزى توركى له‌سه‌ر خاكى عێراق به بێ پرسی حكوومه‌ت، داگیر كارییه.
بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له دواى بڕیارێكى په‌رله‌مانى توركیا هات به ده‌سه‌ڵاتدان به سوپا و درێژكردنه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه توركییه‌كه له عێراق بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵى دیكه.
هاوكات ئه‌نقه‌ره‌ش بانگهێشتى باڵیۆزى عێراقی كرد و یاداشتێكى ناڕه‌زایه‌تى له سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقی پێ دا.
هه‌روه‌ها، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، هۆشدارى دا له‌وه‌ى، مانه‌وه‌ى ئه‌و هێزه توركییه ڕه‌نگه شه‌ڕى هه‌رێمى لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌مڕۆش حكوومه‌تى توركیا ڕاى گه‌یاند، هیچ كه‌سێك مافى ئه‌وه‌ى نییه ڕه‌خنه له بوونى هێزى توركى له نزیك موسڵ بگرێت، تا ئه‌و كاته‌ى عێراق به‌و شێوه‌یه به‌ش به‌ش بێت.
باس‌نیوز
