عه‌بادى: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا

عه‌بادى: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا


حه‌یده‌ر عه‌بادی رایده‌گه‌یه‌نێت: كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێك چاره‌سه‌ر نابن.

حەیدەر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەربارەی سەردانی شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی، دواو رایگەیاند، كە كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغداد بە سەردانێك، یان دوو سەردان، چارەسەر نابن.

عەبادی ئەوەشی دووپاتكردەوە، كە تەواوی ھەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەخەنە گەڕ لەگەڵ ھەرێمی كوردستان.

ئه‌م‌ لێدوانه‌ی عه‌بادی دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی به‌غدای كرد و دیدارو كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ئه‌نجامدا.
k24-
Top