فوئاد مەعسوم سەردانی گۆڕستانی شاهانەی عێراقی دەکات
بەبۆنەی رۆژی نیشتیمانیی عێراقی، رۆژی دووشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2016، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی گۆڕستانی شاهانەی عێراقی لە ناوچەی ئەعزەمییەی لە باکووری بەغدا کردووە.
فوئاد مەعسوم لە سەردانەکەیدا رایگەیاندووە، کە ئەگەر شا فەیسەڵی دووەم نەکوژرابا، ئەوا ژێرخانی دەوڵەتی عێراقی بەشێوەیەکی راست و دروست، دادەنا.
ئەو سەردانەی مەعسوم یەکەم سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقە، کە لە دوای روخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003ـەوە سەردانی ئەو گۆڕستانە دەکات.
لە ساڵی 1921 لە سەدی رابردوو، عێراق وەک دەوڵەتێکی شانشینی دامەزرا و لە ساڵی 1958 عەبدولکەریم قاسم، فەرماندەی سوپا کودەتای بەسەر شا فەیسەڵی دووەم، شای ئەوکاتی عێراقدا کرد و سیستەمی کۆماریی بۆ عێراق راگەیاند.
باسنيوز
