فوئاد مەعسوم: سوپاس و پێزانینم بۆ ”قارەمانە جوامێرەکانی“ حەشدی شەعبی هەیە

 فوئاد مەعسوم: سوپاس و  پێزانینم بۆ ”قارەمانە جوامێرەکانی“ حەشدی شەعبی هەیە
سەرۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی ساڵیادی سەربەخۆیی عێراق لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات.



لە پەیامێکدا، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، کە ”گەرمترین پیرۆزبایی“ لە گەلی عێراق دەکات و داوای سەرکەوتنی یەکجارەکیی بۆ عێراق دەکات.



فوئاد مەعسوم بەم ”بۆنە پیرۆزە“، رێز و پێزانینی خۆی دەردەبڕێ بۆ ”قارەمانە جوامێرەکان“ی سوپای عێراق، میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی شیعەمەزهەب و پێشمەرگە، کە ”لە پێناوی پاراستنی سەربەخۆیی و سەروەریی وڵاتەکەیاندا“ خەبات دەکەن و شەهید دەبن.



رۆژی 3ـی تشرینی یەکەمی 1932، عێراق سەربەخۆیی خۆی لەژێر ئینتیدابی بەریتانیا راگەیاند.




باسنیوز
Top