سعودیە پشت لە ساڵنامەی ئیسلامی دەکات

 سعودیە پشت لە ساڵنامەی ئیسلامی دەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە بڕیار دەدات پشت لە ساڵنامەی ئیسلامی بکرێت و ساڵنامەی زایینی بخرێتە شوێنی.



لە ماوەی 86 ساڵی مێژووی شانشینی عەرەبیی سعودی، ساڵنامەی کۆچی وەک ساڵنامەی فەرمیی دەوڵەت کاری پێکراوە.



ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە بڕیاری داوە ئیدی لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مامەڵە داراییەکان، ساڵنامەی زایینیی بەکار بهێندرێت.



میدیا سعودییەکان لە زاری ئابووریناسانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووە، کە بە دابەشکردنی مووچە و ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکان بەپێی ساڵنامەی زایینی، ساڵانە سعودیە %3 لە مووچەی فەرمانبەران سوودمەند دەبێت و ئەو بڕە دەگەڕێتەوە خەزێنەی دەوڵەت.










باسنیوز
Top