تاریق حەرب: عەبادی لە وەستانەکەیدا بەرامبەر بارزانی لە پرۆتۆکۆل لایداوە
تاریق حەرب، شارەزای یاسایی، لە لێدوانێکی نووسراودا کە میدیاکانی عێراق بڵاویان کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: ”لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکەی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراقدا بینیمان کە بارزانی لە لای ڕاست و عەبادیش لە لای چەپ وەستابوون“.
بە گوتەی تاریق حەرب، بەپێی پرۆتۆکۆل، پێویستە ”ئەو کەسەی دەوڵەت بەڕێوە دەبات“، لە لای ڕاست بووەستێت، بۆیە دەڵێت: ”ئەوانەی مەراسیمەکەیان ڕێک خستووە، لە پرۆتۆکۆل لایان داوە، ئەویش بەوەی عەبادییان بۆ دەستە چەپ ناردووە“.
ئەو شارەزا یاساییە باسیشی لەوە کرد کە بەپێی پرۆتۆکۆل، ئەو کەسەی لە دەستە ڕاست دادەندرێت، پۆستەکەی بەرزترە لەوەی دەستە چەپ.
باسنيوز
