گوته‌بێژى عه‌بادى: كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتووترین كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوو
سه‌عد حهدیسى، گوته‌بێژى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق فیدڕاڵ، له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆی شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سعود بارزانى له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و سه‌ركرده سیاسییه‌كانى عێراق، ڕا ىگهیاند :" كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كێك بوو له كۆبوونه‌وه سه‌ركه‌وتووه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدڕاڵ، چونكه له‌م سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى خودى خۆى سه‌رۆكایه‌تى شانده‌كه ده‌كات و ئه‌مه‌ش گرنگى خۆى هه‌یه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به شێوه‌ى یاسایی و ده‌ستوورى چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌ردوو لاش ئاماده‌ییان ده‌ربڕى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، گوتیشی :" ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه كێشه‌ى نه‌وت چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ورده‌كارى و چۆنێتى چاره‌سه‌ركردنه‌كه نه‌كراوه، چونكه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌نها قسه له‌سه‌ر هێڵه گشتییه‌كان كراوه، نه‌ك ورده‌كارییه‌كان".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تاى قۆناغێكى نوێیه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ردوولا نیازپاكى خۆیان خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى به باشترین شێوه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان بدۆزنه‌وه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لانى عێراقدا بێت، گوتیشی :" دواتر سه‌ردانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و به‌پێی پێویست كێشه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه".
سه‌عد حهدیسى، له لێدوانه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه دیار نییه له داهاتوودا سه‌ردانه‌كان چۆن و له‌سه‌ر چى ئاستێكدا ده‌بن، گوتیشی :" ئه‌گه‌ریش هه‌یه عه‌بادى سه‌ردانى هه‌ولێر بكات.
له‌باره‌ى دۆخى ئه‌منى عێراق، گوتی :" ئه‌مڕۆ جه‌خت له‌سه‌ر ڕزگاركردنى موسڵ به به‌شدارى هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه كرایه‌وه، بارزانى پتشیوانى خۆى بۆ حكوومه‌ت ده‌ربڕى و ئه‌مه‌ش جێی پێزانینه".
باس‌نیوز
