عه‌بادى: سوورین له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
به‌پیی ڕاگه‌یه‌ندراویكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادى، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سعود بارزانى كه تیایدا سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ى بوون، باسى له‌وه كردووه كه شه‌ڕى ڕزگاركردنى موسڵ گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و به به‌شدارى سوپا و پۆلیس و پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبى و حه‌شدی عه‌شایه‌رى ده‌بێت، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌مساڵ ساڵى ڕزگاركردنى ته‌واوى خاكى عێراق ده‌بێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، عه‌بادى سووره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى فیدڕاڵ و هه‌رێمى كوردستان، به گرنگیشی ده‌زانێت، سه‌ردانه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌بێت .
هه‌ر به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕای گه‌یاند :" ئێمه ئه‌مڕۆ سه‌ردانى به‌غدامان كردووه بۆ گوزارشت كردن له پشتیوانیكردنى حه‌یده‌ر عه‌بادى و حكوومه‌ت و هه‌وڵه‌كانیان له پرۆسه‌كانى ڕزگاركردن، هه‌روه‌ها هاریكاریكردن به ئامانجى لابردنى هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان كه ڕووبه‌ڕووى حكوومه‌ت ده‌وه‌ستێته‌وه، له‌نێویشاندا قه‌یرانى دارایی و كێشه‌ى ئاواره‌كان.
داواشى له عه‌بادى كردووه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى وڵات، ئاشته‌وایی نیشتمانی به‌دی بهێنێت.
باسنيوز
