هاوسەری چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رێکخراوەکە هەڵدێن
بەپێی زانیارییەکان، چەندین هۆکار لە پشت هەڵاتنی هاوسەر و منداڵی سەرکردە و چەکدارانی داعشن، لەوانە، ترسیان لە هێرشی هێزە عێراقییەکان، زەبروزەنگ و ستەمی رێکخراوەکە و خیانەتی هاوسەریی ئەو سەرکردە و چەکدارانە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی کەرکووک رایگەیاندووە، لە ماوەی چەند مانگێکی رابردوودا، زیاتر لە 10 ژنیان بە منداڵەکانەوە دەستگیر کردووە، کە خۆیان خستووەتە ناو ئاپۆڕای ئاوارەکانی حەویجەوە، کە دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، هاوسەری سەرکردە و چەکدارانی داعش.
دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014 چەکدارانی داعش زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان لە عێراق داگیر کرد.
باسنیوز
