مەعسوم یاسای قەدەغەکردنی بەعس و گرووپە توندڕەوەکان واژۆ دەکات
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، کە ئامانج لەو یاسایە رێگرتنە لە گەڕانەوە و دروستبوونەوەی حزبی بەعس، کە لە ساڵی 1968ـەوە تاوەکو 2003 بە شێوەیەکی دیکتاتۆرییانە حوکمی عێراقی کرد.
هەروەک نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە 28ـی ئەیلوولی 2016 فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاساکە کردووە و لە رۆژنامەی فەرمیی عێراقی بڵاو کرایەوە و چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
یاساکە هەروەها جگە لە قەدەغەکردنی حزبی بەعس، هەموو ئەو حزب، رێکخراو و گرووپانەش قەدەغە دەکات، کە بیری توندڕەویی بڵاو دەکەنەوە و لەگەڵ بنەماکانی دیموکراتییەت ناگونجێن.
باسنیوز
