له بەغدا.. تەقینەوەیەکی بەهێز لە بازاڕێکی میللی رووی دا

له بەغدا.. تەقینەوەیەکی بەهێز لە بازاڕێکی میللی رووی دا
تەقینەوەیەکی بەهێز لە بازاڕێکی میللی شاری بەغدای پایتەختی عێراق رووی دا و ژمارەیەک هاووڵاتی کوژران و بریندار بوون.



تەقینەوەکە لەرێی کەسێکی خۆکوژەوە رووی داوە، کە پشتنی بۆمبڕێژکراوی لە خۆی بەستبوو و سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 27ـی ئەیلوولی 2016 لە بازاڕێکی میللی لە ناوچەی بەغدای نوێ لە رۆژهەڵاتی بەغدا خۆی تەقاندەوە.



ئامارە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە بەهۆی تەقینەوەکە، 13 هاووڵاتیی کوژران و بریندار بوون.



بەهۆی ناکاریی و ناکۆکیی تائیفی، ماوە ماوە تەقینەوەی بەهێز لە بەغدا روو دەدەن.
Top