عه‌ممار حه‌كیم: هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به‌دیلی حكومه‌ت نییه
ئه‌و وتانه‌ی حه‌كیم له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا هات كه دوێنێ به‌ئاماده‌بونی سه‌ركرده‌كان هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی هه‌ژماری فه‌رمی عه‌ممار حه‌كیم له فه‌یسبوك.
عه‌ممار حه‌كیم له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند "هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به‌دیلی حكومه‌ت یان ركه‌به‌ری نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی ته‌واوكاری له‌نێوانیاندایه".
جه‌ختیشكرده‌وه، له‌سه‌ر گرنگی كاری دامه‌زراوه‌یی و یه‌كگرتویی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی كه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی عیراقه‌و پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكومه‌ته.
عه‌ممار حه‌كیم كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له‌شوێنی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری به‌سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی دیاریكرا وتی "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختمان كرده‌وه له‌سه‌ر گۆڕینی زۆرینه‌ی ژماره‌یی بۆ زۆرینه‌ی بڕیاردان"، له‌گه‌ڵ گرنگی گفتوگۆ‌و ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی هه‌ر سێ ده‌سته‌ی (سه‌ركردایه‌تی و سیاسی و ده‌سته‌ی گشتی) بۆ نزیككردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كان و دروستكردنی روئیای هاوبه‌ش له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرسه‌كان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاوپه‌یمانی نیشتیمانی باسی له‌كاركردن كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در كه ماوه‌یه‌كی زۆره ریزی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی جێهێشتووه.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌ممار حه‌كیم هیوای به‌په‌له گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌دری خواست بۆ پێگه‌كه‌ی خۆی له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانیداو جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر رۆڵی مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی.
خەندان
