ژنە پەرلەمانتارێکی عێراق سەرپێچی یاسای هاتوچۆ دەکات
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 22ـی ئەیلوولی 2016، خاتوو سەباح تەمیمی، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق سەرپێچییەکی هاتوچۆی لە ناوچەی حارسییە لە ناوەراستی بەغدا ئەنجام داوە.
پۆلیسی هاتوچۆ ئەو ژنە پەرلەمانتارەی راگرتووە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کردووە، چونکە پێشتر ئاگاداریان کردبووەوە، کە بە پێچەوانەی یاساکانی هاتوچۆ شۆفێری نەکات.
باسنيوز
