حکوومەتی عێراق لەبارەی جیاکردنەوەی کوڕ و کچ بەیاننامەیەک دەردەکات
ژمارەیەک هاووڵاتیی عێراقی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی جیاکردنەوەی کچ و کوڕانیان لە زانکۆکانی عێراق بڵاو کردووەتەوە.
بەپێی بەیاننامەکە، کە رۆژی چوارشەممە 21ـی ئەیلوولی 2016 بڵاو کراوەتەوە، عەبدولڕەزاق عیسا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەو قسانە بە ”درۆ“ وەسف دەکات.
عەبدولڕەزاق عیسا پێیوایە ئەو دەنگۆیانە بۆ دروستکردنی دڵەڕاوکێیە لای خوێندکارانی زانکۆکانە.
باسنيوز
