جبووری: هۆشیار زێباری تانە لە بڕیاری پەرلەمان دەدات

 جبووری: هۆشیار زێباری تانە لە بڕیاری پەرلەمان دەدات
وەزیری دارایی عێراق تانە لە بڕیاری پەرلەمانتارای عێراق لەبارەی باوەڕنەهێنان بە وەڵامەکەی، دەدات.

لەدانیشتنی رۆژی چوارشەممە 21ـی ئەیلوولی 2016ـی پەرلەمانی عێراق، ژمارەیەک پەرلەمانتار بە نیازن متمانە لە هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق وەربگرنەوە و لەسەرکار لایببەن.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، کە لە میانەی دانیشتنەکە، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەمریکاوە بە تەلەفۆن داوای لێکردووە دەنگدان لەسەر لەسەرکار لادانی هۆشیار زێباری دوابخەن.

سەلیم جبووری هەروەها رایگەیاندووە، کە وەزیری دارایی عێراق لە دادگای فیدڕالیی عێراق تانەی لە بڕیاری پێشووی پەرلەمان داوە، کە زۆرینەی پەرلەمانتاران دەنگیان بەوەدا، کە متمانەیان بە وەڵامەکانی زێباری نییە.

رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2016، هۆشیار زێباری ئامادەی دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق بوو، بە مەبەستی وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران سەبارەت بە گەندەڵی، بەڵام دواتر لە دەنگدانێکدا، زۆرینەی پەرلەمانتاران دەنگیان بەوە دا، کە باوەڕیان بە وەڵامەکانی زێباری نییە.
















باسنيوز
Top