نوێنه‌رێكى به‌سره: به‌غدا به مه‌به‌ستى سياسى پشتگوێى خستووين
زاهر ئه‌لعبادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه، رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی سیاسی پڕۆژه و پیشه‌سازی پارێزگای به‌سره پشتگوێ خراوه و په‌كخراون.
نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌سره ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، زانیاری هه‌ڵه له‌سه‌ر كارگه‌كانی ئاسن و چیمه‌نتۆ و په‌ینی كیمیايی گه‌یه‌نراونه‌ته به‌غدا و هه‌وڵی جددیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خرێنه‌وه كار.
ئه‌وه له كاتێكدایه به‌شێك له هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای به‌سره، بڕوايان وایه حكومه‌تی به‌غدا پشتگوێی خستوون له كاتێكدا به‌سره تاكه رێڕه‌وی ئاوی عێراقه به رووی جیهاندا و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نه‌وتی عێراقيش به‌و پارێزگایه‌دا هه‌ڵكه‌وتووه.
K24 –
