عەبادی دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی شەرگاتی راگەیاند

عەبادی دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی شەرگاتی راگەیاند
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە هێزەکانی وڵاتەکەی دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی شارۆچکەی شەرگات لە پارێزگای سەڵاحەدین کرد.



حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکاوە رایگەیاند، کە رۆژی سێشەممە 20ـی ئەیلوولی 2016 هێزە عێراقییەکان بە سەرپەرشتیی سوپای عێراق و هێزەکانی دژەتیرۆر، هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە شارۆچکەی شەرگات و دوورگەکانی هیت و روومادی لە پارێزگای ئەنبار.



شەرگات، کە دەکەوێتە باشووری پارێزگای کەرکووک، دوایین ناوچەیە لە پارێزگای سەڵاحەدین، کە لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعشدا بێت.



دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014، چەکدارانی داعش زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان لە عێراق داگیر کرد.









باسنیوز
Top