وادەی گرتنەوەی مووسڵ بە خەڵکەکە راگەیاندرا

 وادەی گرتنەوەی مووسڵ بە خەڵکەکە راگەیاندرا
ئەمڕۆ جیاواز لەجاری پێشوودا فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بڵاوکراوەیان بەسەر خەڵکی مووسڵدا باراند و تێیدا نووسیویانە هاتووچۆ رابگرن.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵدا (سەعید مەموزینی) رایگەیاند" ئەمڕۆ جارێکی دی فڕۆکە جەنگییەکان بڵاوکراوەیان بەسەر خەڵکی مووسڵدا باراند، بەڵام ئەمجارە جیاواز بوون، چونکە لە بڵاوکراوەکاندا ھاتووە کە لەسەرەتای مانگی دابێ هاتوچۆ رابگرن لەبەر ئەوەی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ دەست پێدەکات.

(سەعید مەموزینی) گوتیشی، مەبەست لەراگرتنی ھاتوچۆیش ئەوەیە لەکاتی بۆردوومانکردنی داعشدا خەڵکی سڤیل نەبێتە ئامانج و تەنھا زیان بە داعش بگەینن.










KDP
Top